بڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەراورد بە پێشوو بەرزدەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.
پلەکانی گەرماش یەک پلە بەرزدەبنەوە.
هەروەها سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.