عێراق بەهۆی پشووەکانەوە مانگانە 2.5 ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

تۆڕی ڕاویژکارانی مەیدانی لە عێراق ئاشکرایانکردووە، ئەو بڕە پارەیەی مانگانە عێراق زیانی بەردەکەوێت دوو ملیار و 500 ملیۆن دینارە، هۆکارەکەشی بۆ پشووەکان دەگەڕێتەوە. 

قەحتان حەسو یەکێک لە ئەندامانی تۆڕەکە ڕایگەیاندووە، عێراق لە ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین پشووی بەناوی بۆنە ئاینی و نیشتمانییەکانەوە هەیە.

بەپێی ئەو ئەندامەی تۆڕەکە، پشووە زۆرەکانی عێراق بەدەر لە زیانی ماددی زیانیان بە پرۆژەکان، کەرتی پەروەردە و گەشەپێدان داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ زیانە مانگانەکانی عێراق، زیاتر لە دوو ملیار و 500 دۆلار بەهۆی پشووەکانەوە زیان بەر وڵاتەکە دەکەوێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە وڵاتێکی وەکو سوید، لە ساڵێکدا تەنها نۆ ڕۆژ پشوو هەیە، لە ئەڵمانیا 10 بۆ 13 ڕۆژ پشووە، لە عێراق لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ پشووە، کە سەرجەمی لە ساڵێکدا دەکاتە 104 ڕۆژ، سەرەڕای بوونی 18 بۆنەی فەرمی لە وڵاتدا کە دەکاتە 36 ڕۆژ پشوو.

 

بابەتی پێشتر

حەوت زانیاری لەسەر باڵندە زیرەك و فێڵزانەكە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share