بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی گرفتە ژینگەییەکانی عێراقیان تاوتوێکرد

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژان ژیرۆم سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی گفتوگۆیان لەبارەی گرفتە ژینگەییەکانی عێراق و پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکانەوە کرد.

لە دیدارەکەدا لەبارەی چالاكییه‌ مرۆییه‌كان و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا و رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی،  پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و زاڵبوون بەسەر گرفتە ژینگەییەکان و کەمبوونەوەی ئاو گفتوگۆکرا.

هەروەها باس لە پلانی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو گرفتانەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

بافڵ تاڵەبانی، بەگرنگییەوە لەکارەکانی خاچی سوری نێودەوڵەتی ڕوانی لە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی ھاوکاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان و ئەو خێزانانەی بەھۆی باردۆخی عێراقەوە زیانیان بەرکەوتووە.

داواشیکرد لەکار و ھەنگاوەکانیان بەردەوامبن لەخزمەتکردن بە ژینگە و کارە مرۆییەکان و ڕۆڵی زیاتربگێڕن لەچارەسەرکردن و ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو گرفتە مرۆیی و ژینگەییانەی دووچاری عێراق و ھەرێم و ناوچەکە بوونەتەوە.

بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھەماھەنگی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی رێکخراوە مرۆییەکان دووپاتکردەوە بۆ دانانی ستراتیژی نوێ بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و زیاتر خزمەتکردن بەکایەکانی کۆمەڵگا و ھەماھەنگی رێکخراوەکانیشی بەگرنگزانی بۆ خزمەتکردنی ئەو خەڵکانەی پێویستییان بەھاوکاری و ئاوڕدانەوەیە.

بابەتی پێشتر

عێراق کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم-ی بۆ بونیادنانی وێستگە ئەتۆمییەکانی دیاریکردووە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: گەیشتوینەتە ڕێككەوتن لەسەر ناردنی بودجەی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆلاین درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی زانکۆلاینی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو درێژكردەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی سبەی ڕۆژی…
Total
0
Share