سامانە ئاوییەکان: بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک رووبەڕووی سەختترین قۆناغی وشکەساڵی دەبینەوە

وەزیری سامانە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، عێراق بە سەختترین قۆناغی وشکەساڵیدا تێدەپەڕێت، بۆ چوارەم وەرزی لەسەریەک.

عەون زیاب روونیکردەوە، “عێراق بە سەختترین قۆناغی وشکەساڵیدا تێدەپەڕێت بۆ وەرزی چوارەم لەسەر یەک، ئەمەش بەهۆی کەمی بەردانەوەی ئاو و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاستی رووبارەکانی دیجلە و فورات، هەروەها یەدەگە ستراتیژییەکانی وڵات”.

ئەوەش بووەهۆی ئەوەی حکومەت رێگری بکات لە چاندنی برنج و گەنمەشامی زەرد بۆ وەرزی ئێستا بەهۆی پێویستی بەپەلەی بە بڕێکی زۆر ئاو”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەتەکەی “هەوڵ دەدات بۆ دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە ناوخۆیی و پیشەسازی و تەندروستی و ژینگەییەکان، ئەمە جگە لە پشکی زۆنگاوەکان و باشترکردنی ژینگەی رووبارەکان.”

عەون دیاب ئاشکراشی کرد، “لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەگەڵ لایەنی تورکیا هەیە بۆ کاراکردنی بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات کە گرنگترینیان پلانی کارپێکردنی هاوینەیە بۆ بەنداو و خەزانەکانی، کە لەسەر بنەمای پلانی ئاوی وڵات ئامادە دەکرێت”.

جەختیشی کردەوە کە “عێراق لە میانەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنی تورکیا، گەیشتوونەتە ئاماژەی ئەرێنی بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی دەردانی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات لە ماوەی هاوینی ئێستادا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
Total
0
Share