ئەمڕۆ لە هەڵمەتی پشكنین لە میحوەرەکانی زنجیرە چیای حەمرین پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش دروستبوو.
بە پێی میدیا عێراقییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە میانەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی چیای حەمرین و راوەدوونانی چەکدارانی داعش رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکداری داعش روویداوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تا ئێستا شەش ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی برینداربوون و یەکێکی دیکەش کوژراوە و رووبەڕووبوونەوەکەش بەردەوامی هەیە”.
ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ لە زنجیرە چیای حەمرین كە دەكەوێتە باشووری ناوچەكانی گەرمیان و باكووری رۆژهەڵاتی ناحیەی عوزێم، لە ناوچەی گەمارۆدراوی نێوان رێگای كەركوك-بەغداد و رێگای (عەین لەیلە)ی ناحیەی قەرەتەپە لە پێنج میحوەرەوە و بە پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و دەستەی حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدەدرێت.