پارتی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی هەڵبژارد

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان پێنج کەسی وەک ئەندامانی نوێیه دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە دیاریکرد.

میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بڵاویانکردەوە، “پێنج کەس وەک ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵبژێردراون”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “فازل میرانی، سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد وەک ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراون”.

لە رێکەوتی سێی ئەم مانگە، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی حیزبەکە کۆنگرەی 14 یەمینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک دەستیپێکرد، کە تێیدا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران، هەفتەی رابردووش ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هێزێک بتوانێت چالاکوانێک بە یاسای تیرۆر سزابدات، دەتوانێت پاساو بۆ زیندانیکردنی هونەرمەندێکیش بدۆزێتەوە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایدەگەیەنێت، هونەر لەژێر حکومڕانیی هێزێکی پۆلیسیدا نەک هەر گەشەناکات، بەڵکو بەلاڕێشدا دەبرێت…
Total
0
Share