فڕۆكەكانی توركیا بە چڕیی ئامێدی بۆردوماندەكەن

دیمەنێكی دوای بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ئامێدی فۆتۆ: دڵشاد هیمۆ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەوروبەری چەندین گوندیان لە قەزای ئامێدی بۆردومانكرد، دانیشتووانی گوندەكان دەڵێن، هاتوچۆی فڕۆكەكان لە ئاسمانی ناوچەكەدا بەردەوامە.

كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەوروبەری گوندەكانی سپینداری خەلفو و دێرەشێ و بناری چیای مەتین لە پشت گوندەکانی گوهەرزێ، سەرگەلێ و بەرچی-یان بۆردومانكرد.

پەیامنێرمان لە زاری دانیشتووانی گوندەكانەوە ڕایگەیاند، لە بۆردومانەكەدا زیاتر لە 15 مووشەك بەكارهێنراون.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) فڕۆكە جەنگییەكان و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی لای گوندنشینان دروستكردووە.

تائێستا زیانی بۆردومانەكە دیارنییە و بەرپرسانی ناوچەكەش هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان نەداوە و وەڵامی پەیوەندییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا-یان نەدایەوە.

بۆردومانەكە لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی توركیا، دەستپێكردنی پرۆسەی سەربازیی (ئەرنی زستانە-24)ی لە ویلایەتی سێرت لە باكووری كوردستان دژ بە پارتی كرێكارانی كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، لە پرۆسەكەدا هێزەكانی كۆماندۆز و پرۆسە هاوبەشەكانی دێرك (جەندرمە) و پۆلیس بەشداردەبن.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی: بەرهەم ساڵح تا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

جیهاد دڵپاک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی “دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت” قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان قەوارەی هەرێمی…
Total
0
Share