پۆچتینۆ دەرگای بۆ مەدرید و مانچستەر کردەوە

ماوریسیۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی تۆتنهام و پاریس سان جێرمان دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا ئەگەر هەیە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید، یاخود مانچستەر یونایتدەوە بکات.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە “سکای 90″ی ڕاگەیاندووە، “پێموانییە شەمەندۆفێری یانە گەروەکان تەنها یەکجار بە بەردەمماندا بڕوات، لەم کاتانەدا ڕاهێنەر پێویستە خۆڕاگربێت و لەسەرخۆ بیر بکاتەوە، دواتر لەگەڵ داهاتوومدا مامەڵە دەکەم، چەندینجار ناوی من بە ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتدەوە بەستراوەتەوە، هەموو شتێکیش ئەگەری ڕوودانی هەیە.”

هەروەها لەبارەی ئەگەرەکانی پەیوەندیکردنی هاری کەین بە بایرن میونشنەوە، دەڵێت، “کەین پیاوی دورگەی ئینگلیزە، پێیوایە لە وڵاتەکەیدا دەبێت ببێتە ئەفسانە و مێژوو بنووسێتەوە، دەیەوێت ببێتە گۆڵکاری مێژوویی پریمەرلیگ، ئەگەر بچێتە بایرن دەبێت ئەو بیروڕایەی بگۆڕێت، ئەگەر ئەو کارەش بکات بۆ یانەیەکی وەک ڕیاڵ مەدرید دەیکات.”

بابەتی پێشتر

لە ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی حەمرین پێکدادان رووبەڕووبوونەوە روویدا

بابەتی دواتر

ئینفاتینۆ: ڕەخنە لە قەتەر مەگرن، ئەوروپا دەبێت داوای لێبوردن بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share