كەمێك پێش ئێستا تەرمێكی دیكە لە ژێر سەقفی خانووە ڕووخاوەكە دۆزرایەوە و بەوەش ژمارەی قوربانییانی ڕووداوەكە گەیشتە 12 كەس.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی ڕووداوەكەوە گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمە تەندروستییەكان و هێزە ئەمنییەكان تەرمێكی دیكەیان لە ژێر سەقفی خانووە ڕووخاوەكە دەرهێنا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تیمەكان بەردەوامن لە ئەركەكانیان و بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڕووداوەكە گەیشتە 12 كەس و 12 كەسی دیكەش برینداربوون.