تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرێک دەرمانی نەخۆشی شەکرە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداریداوە لە بوونی مادەیەکی زیانبەخش لە دەرمانی جۆری (میتفۆرمین) کە بۆ نەخۆشیی شەکرە بەکاردەهێنرێت، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکرێتەوە کە جارێ دەست لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە هەڵنەگرن تا ڕاوێژ بە پزیشكەكانیان دەکەن.

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریكی (FDA) ھۆشداری دەداتە نەخۆش و پسپۆڕانی تەندروستی لە ھەبوونی ماددەی (NDMA) سەرووی ڕێژەی پەسەندكراو لەناو دەرمانی (Metformin) كە لەوانەیە ببێتە ھۆكاری شێرپەنجە.

ئەمە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمە

ھاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم ئاگاداركردنەوە تەنیا بۆ جۆرێكی شێوەی دەرمانسازی (dosage form)ـی دەرمانی مێتفورمین‌’ە كە پێی دەوترێت (extended release) ھەروەھا ھۆشدارییەكە تایبەتە بە دەرمانی مێتفورمین’ی چەند كارگەیەكی بەرھەمھێنان، بەڵام ھەمان دەرمان لە جۆری شێوەی دەرمانسازی (immediate release) ماددەی شێرپەنجەیی (NDMA) تێدا دەرنەكەوتووە كە باوترین جۆری شێوەی دەرمانسازی دەرمانی مێتفورمینە كە بەكاردێت.

ھاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە، ئەم جۆرەی دەرمانی مێتفورمین’ە  ڕانەگرن و بەردەوامبن لەسەر بەكارھێنانی تاكو پزیشكی پسپۆڕ یان دەرمانسازی پسپۆڕ جێگرەوەی دەرمانەكە بۆیان دیاریدەكات، چونكە جێگای مەترسییە بۆ نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم (type 2 diabetes) دەرمانەكە رابگرێت پێش ئەوەی راوێژ بە دكتۆری پسپۆڕ بكات.

ھاوڵاتییانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كەوا كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە و ھەر بابەتێک كە پەیوەندی بە تەندروستی و ژیانی ھاوڵاتییانەوە ھەبێت، دەكات.

بابەتی پێشتر

كشتوكاڵی هەرێم و عێراق "ڕێككەوتن واژوو دەكەن"

بابەتی دواتر

تەرمی مێردمنداڵێک کە پیشەی پاسەوانی بووە لە کۆمپانیایەک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور…
Total
0
Share