ئەمڕۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە و کۆمپانیای سەرپەرشتیار دەڵێت ژمارەی بەشداربووان و کتێبەکانیش ئەمساڵ زیاترە و زیاتر لە 250 ناوەندی بڵاوکردنەوە بەشداری تێدادەکەن.

ساڵانە پیشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب لە مانگی تشرینی دووەمدا دەکرێتەوە و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەبارەی پێشانگاکەوە شەوقی عومەر بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئەتڵەس کە ساڵانە سەرپەرشتیی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب دەکات لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێشانگاکە بۆ ئەمساڵ فراوانترە و مەودای زیاتر دراوە بە بەشداربووان بۆ ئەوەی کتێبی هەمەجۆر نمایش بکرێت”.

بەپێی وتەی شەوقی عومەر، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 250 ناوەندی بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەشداری تێدادەکەن کە 55%یان لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوون، بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی کتێب دەخرێتەڕوو.

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان بۆ پێشانگای ئەمساڵ باسی لەوەکرد، لە ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانە 15 بۆ 20 هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردووە، “بەڵام بۆ ئەمساڵ پێشبینیی دەکەین زیاتر لەو ژمارەیە سەردانیکەر هەبێت و خەڵکێکی زیاتر پێشوازی لە پێشانگای کتێب بکەن، سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکەین سەردانیکەر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە لەمساڵدا زۆر زیاتربێت”.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە ئاگر لە فڕۆکەخانەی بەغداد کەوتەوە

بابەتی دواتر

لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی بارانبارینەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share