وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەبێ پێدانی پارەی کارەبا ناتوانرێت بە دادپەروەری بگەیەندرێتە هاوڵاتیان

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کڕین و بەرهەمهێنانی کارەبا تێچوونێکی زۆری دەوێت و حکومەت پاڵپشتیی نرخیش دەکات، بەڵام بەبێ پێدانی نرخەکەی ناتوانرێت بە دادپەروەری بگەیەندرێتە هاوڵاتییان

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، “لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڵمەتی کۆکردنەوی قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبای سەروو دوو ملیۆن دینار بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کڕین و بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی سوتەمەنی و گواستنەوە و دابەشکردن و چاکسازی و ئیدارەدانی سیستەم تێچوونێکی زۆری دەوێت و حکومەت پاڵپشتی نرخیش دەکات، بەڵام بە بێ پێدانی نرخەکەی ناتوانرێت بە دادپەروەری بگەیەنرێتە هاوڵاتیان و پەرەپێدانی تێدا بکرێت”.

سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید لە پێدانی کارەبا، ئومێد ئەحمەد ئاشکرای کرد، “بە شێوەی تەکنیکی وەکو هەنگاوێکی ئەزموونی قۆناغ بە قۆناغ سیستەمی  پریپەید جێبەجێ دەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. پشدەر عەبدوڵا: ئەو منداڵەی بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدا درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە

د. پشدەر عەبدوڵا رایگەیاند، ئەو منداڵەی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدابوو درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە و بە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بڕی پارەی وەرگیراو لە دایکان و باوکان لە باخچە حکومییەکاندا زیاد دەکات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ باخچەکانی ساوایان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە مانگانە بۆ باخچە حکومییە کورتخایەنەکان…
Total
0
Share