جارێکی دیکە ئاگر لە فڕۆکەخانەی بەغداد کەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەغداد ڕایگەیاند، جارێکی دیکە ئاگر لە فڕۆکەخانەی بەغداد کەوتووەتەوە و ئاگرەکە هۆڵی نەینەوای لە ناو فڕۆکەخانەکەدا گرتووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەرگریی شارستانیی بەغداد ئاشکرایکرد، ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی کە ژمارەیان 15 تیمە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگری هۆڵی ڤی ئای پی و شوێنی گەشتیارانیان کوژاندووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی بەرگریی شارستانیی بەغداددا هاتووە، “داوادەکەین لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە بکرێت کە ئەوە دووەم جارە لەم هەفتەیەدا دووبارە ببێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و…
Total
0
Share