لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی بارانبارینەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای زیقار بەهۆی بارانبارینی بەخووڕەوە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان، ئەو چوار کەسەی لە خێزانێک گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی داڕمانی بنمیچی خانووەکەیان بووە، ڕووداوەکە لە شارۆچکەی ناسریەی سەر بە پارێزگای زیقار بووە.

لەم هەفتەیەدا پارێزگاکانی عێراق بارانبارینێکی زۆری بەخۆوەبینی کە لە هەندێک پارێزگا و بەغدادی پایتەخت بەتایبەتی بووەهۆی دروستبوونی لافاو.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی ڕێنماییەکان پێچەوانە دەکاتەوە.. دەستدان لە منداڵی نەبەکام ئەگەری ژیانیان زیاتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share