راگەیەندراوێك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رادەگەیەنێت، سەرجەم تیمەكانی شارەوانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بەرگرتن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو و دروستبوونی لافاو.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

تیمەكانی بەشی ئاوەڕۆ، خزمەتگوزاریی و ئامێرەكانی شارەوانی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانیی لە ئامادە باشیدان بەرگرتن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو و دروستبوونی لافاو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەشی ئاوەڕۆی شارەوانیی سلێمانی بە بەردەوامیی لە سەرجەم وەرزەكانی ساڵدا هەڵمەتی پاككردنەوەی سەری مەنهۆڵەكان و چارەسەركردنی گیرانی ئاوەڕۆكان ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی دراوی 20 هەزار دیناری دەردەكات؟<br>دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

تەرمێكی دیكەی كۆچبەرانی بەلەمەكەی یۆنان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share