كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بڵاودەكاتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی 94.4%ی دەنگەكانی لە پارێزگاكان ئاشكراكرد، بەپێی ئەنجامەكان:

– دەنگەكانی پارێزگای كەركوك
* كەركوك هێز و ئیرادەكانە 139 هەزار و 373 دەنگ
* لیستی عەرەبی 98 هەزار و 174 دەنگ
* بەرەی توركمانی 72 هەزار و 281 دەنگ
* قیادە 29 هەزار و 430 دەنگ
* پارتی 46 هەزار و 749 دەنگ
* لیسی عروبە 46 هەزار و 65 دەنگ
* نەوەی نوێ 24 هەزار و 620 دەنگ
* كەركوكنا 21 هەزار و 114 دەنگ
* مەشخەلی كەركوك 6 هەزار و 655 دەنگ

– لە دیالە یەكێتی 23 هەزار و 715 دەنگی بەدەستهێناوە

– لە واست لیستی (واسط اجمل) پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (نوری مالكی) دووەمی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
– لە نەجەف هاوپەیمانی (نبنی) پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (نوری مالكی) دووەمی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
– لە قادسیە هاوپەیمانیی (نبنی) پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (نوری مالكی) دووەمی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
– لە ئەنبار هاوپەیمانیی تەقەدوم پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی (الانبار هویتنا) پلەی دووەمی هێناوە.

  • لە بەغداد هاوپەیمانیی تەقەدوم پلەی یەكەم و، هاوپەیمانیی (نبنی) پلەی دووەمی دەنگەكانیان هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌واوكران.. ده‌وامى زانكۆی سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دواى چه‌ندین ڕۆژ كاركردن له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى زانكۆی سلێمانى دواجار كاره‌كانى ته‌واوكران و یەكشەممە خوێندن له‌ زانكۆكه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.…
Total
0
Share