ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: 45 هەزار پێشمەرگە هاوکارییەکەی هاوپەیمانان وەردەگرێت

لیوا بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو پارەیەی وەک هاوکاری بە هێزەکانی پێشمەرگە دەدرێت لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە دابیندەکرێت.

لیوا بەختیار محەمەد لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هاوکارییەکە بەسەر 45 هەزار پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت و لە هەوڵداین ژمارەی پێشمەرگەکان کە سوودمەند دەبن لە هاوکارییەکە زیاد بکەین کە بە گوێرەی پڕۆسەیەکە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ساڵی 2026 هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەردەوامی دەبێت بەڵام بڕی پارەکە جیاوازی تێدا دروست دەبێت و ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی کە لێی سوودمەند دەبن دەگۆڕێت و بەو جۆرە بڕەی پارەی هاوکارییەکە دیاریکراو نییە و مانگانە دەکرێت بگۆڕێت.

باسی لەوەشکرد، بۆ هەموو پێشمەرگە و پلەدارێک وەک یەک وەریدەگرن و بڕەکە دیاریکراوە و پێشتر وەک مووچە دراوەتە وەزارەتی پێشمەرگە بەڵام دوای ئەوەی مووچە لەلایەن بەغدادەوە دابین دەکرێت، وەک هاوکاری بە پێشمەرگە دەدرێت.

لەبارەی مووچەی مانگی ئایاری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانەوە لیوا بەختیار محەمەد ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لیستی مووچەی مانگی چوار و پێنج-یان ناردووە بۆ بەغداد و مووچەی مانگی نیسان دابەشکراوە، بەڵام لیستی مووچەی مانگی ئایار لە وردبینی دایە لە وەزارەتی دارایی عێراق و پێشبینی دەکرێت دوای تەواوکردنی وردبینییەکە بگاتە هەریم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی…
Total
0
Share