12 کەس بە تاوانی تیرۆر و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزادران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک بە تاوانی تیرۆر و بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر 12 کەسی سزادا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، “پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش و بە كارهێنانی ماددەی هۆشبەر 12 تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا سەرئەنجام  لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان بەم شێوەیە سزا دران”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەشت لە تاوانبارەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ بە پێی ماددەی 30 لە یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان سزادران، یەکێکی دیکەشیان بەهەمان ماددە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و یەک مانگ سزادرا”.

باسی لەوەش کرد، “یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی 26 لە یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی چوار ساڵ زیندانی و بڕی 15 ملیۆن دیناری سزادرا”.

ئاشکراشی کرد، “یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان بە ناوی(خ، م، م، ه) لەدايكبووى ساڵی 1975 دانیشتووی جەلەولا بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە  گروپى تیرۆرستى داعشەوە لەلایەن دەزگای ئاسایش هەرێم رادەستمان كراوە و بەپێی ماددەی سێی تیرۆر بە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا، تاوانباری ژمارە 12 ش بە هەمان ماددەی یاسایی و بە هەمان ماوە سزادرا”.

 

 

بابەتی پێشتر

کەریم بنزیمە باسی شێوازی پێکانەکەى کرد

بابەتی دواتر

وێنە.. زاوا بە تابووت دەبەن بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share