ئاوات شێخ جەناب: لە ساڵی 2025دا بەبێ كێشە مانگانە مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا خەرجدەكرێت

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، كێشەی تەموویل و تەرخان چارەسەركرا و بڕیاردرا كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2025 بەبێ كێشە مانگانە لە كاتی خۆی خەرجبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری.

لەدیدارەكەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەرێگای گفتوگۆ و دانوستانەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی كورتەیەكی لەسەر دوایین رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەسەر پرسی مووچە خستەڕوو، دوای ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی چڕوپڕ و كۆبوونەوەی نێوان وەفدەكان لە هەولێر و بەغداد دواجار لیستی مووچەی هەرێمی كوردستان پەسەندكرا و كێشەی تەموویل و تەرخان چارەسەركرا و بڕیاردرا كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2025دا بەبێ كێشە مانگانە لەكاتی خۆی خەرجبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن یاخود نا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، تائێستا بریار نەدراوە سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا.…
Total
0
Share