مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی: بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنین

گردبوونەوەی مامۆستا و فەرمانبەران لە هەڵەبجە ئەرشیف

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوای دابەشكردنی مووچەی دوو مانگ دەكات و رایدەگەیەنێت، بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنن.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنین و، بەردەوامدەبین لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن.

سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی یەك مووچەش دەڵێت، “لەگەڵ وەرگرتنی موچەیەک رۆژی دواتر لە بەردەم پەروەردەی سەرجەم شارەکان خۆپیشاندان سازدەکەین”.

دەستەكە دووپاتیشیدەكاتەوە، وەرگرتنی موچەی مانگی 7 و 8 پێكەوە، لەگەڵ دابەشکردنی هەر مووچەیەک لەکاتی خۆیدا زامنی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share