ئیدین هازاردی بەلجیکی باسی لە کاتی ڕۆیشتنی خۆی لە یانەى ڕیاڵ مەدرید کرد و تەئکیدی کردەوە کە لە یەک حاڵەتدا دەڕوات.
وتیشی: دەمەوێت یاریی بکەم و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم، نامەوێت لەسەر کورسی یەدەگ دانیشم.
بەشێک لە قسەکانی هازارد
بەهیچ شێوەیەک بەنیازی جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید نەبووم و بەهیچ شێوەیەکیش لە گەڕانەوە بۆ چێڵسی نزیک نەبووم.
بڕیار نەدراوە لە گواستنەوەى زستانەدا بڕۆم و تا وەرزی نوێ هیچ شتێک لەسەر داهاتووم ڕوونادات.
تەرکیزی تەواوم لەسەر پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و بیرم لای ڕۆیشتن نییە.
لە یەک حاڵەتدا لە ڕیاڵ دەڕۆم، ئەگەر ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید بڵێت بڕۆ.