سەرۆکی نوێی بەرشلۆنە پێویستە پێنج کێشەی هەڵواسراو چارەسەربکات

6th May 2018, Camp Nou, Barcelona, Spain; La Liga football, Barcelona versus Real Madrid; Ter Stegen and Messi talking after the match PUBLICATIONxINxGERxSUIxAUTxHUNxSWExNORxDENxFINxONLY ActionPlus12021560

 

بارودۆخی کارگێڕی یانەی بەرشلۆنە تا ڕادەیەک ئاسایی بووتەوە، بەڵام هەندێک لە کێشەکان بە هەڵواسراوی ماونەتەوە و تاوەکو ئێستا چارەسەرنەکراون.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دووپاتیدەکاتەوە، لە بەهاری 2021 سەرۆکایەتی ئێستای یانەی بەرشلۆنە لە جوسێپ ماریا بارتۆمیو تاوەکو بچوکترین کارمەندی کارگێڕی دەستلەکاردەکێشنەوە، چونکە بڕیار لە هەڵبژاردنێکی نوێی سەرۆکایەتی دراوە و ناشبێت جارێکی دیکە بارتۆمیو و ئیدارەکەی خۆیان کاندید بکەنەوە.

بەبۆچوونی شارەزایان، هاوینی داهاتوو یانە کەتەلۆنییەکە لەلایەن ستافێکی کارگێڕی نوێوە بەڕێوەدەبرێت، ئەم ستافەش لەگەڵ سەرۆکی نوێی یانە ناچاردەبن وەک دەستپێکی ئەرکەکانیان پێنج کێشەی گەورە چارەسەربکەن.

  • بۆندی تێر شتیگن: گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە داوای موچەی ساڵانەی بەبڕی 18 ملیۆن یورۆ کردووە (بە باجەوە)، بۆردی کارگێڕی نوێ دەبێت تاوەکو 2025 بۆندەکەی نوێبکەنەوە.
  • بۆندی مێسی: مێسی لە هاوینی 2021 دەتوانێت ماڵئاوایی لە بارسا بکات، بۆیە ستافی کارگێڕی نوێ دەبێت بەوپەڕی تواناوە قەناعەتی پێبکەن بۆندەکەی بەلایەنی کەمەوە تاوەکو دوو ساڵی دیکە نوێبکاتەوە.
  • پاراستنی فاتی: لاوە بەهرەدارەکە بەرەوپێشچووە و یانە گەورەکان چاویان بڕیوەتە توانا هونەرییەکانی، ئیدارەی نوێی ئازولگرانا ناچارن بۆندەکەی بە موچە و ئیمتیازاتی باشتر نوێبکەنەوە و نرخی شکاندنی بۆندەکەشی بۆ 150 ملیۆن بەرزبکەنەوە، ئەوەش خواستی خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە بووە.
  • کڕینی گارسیا: ئیریک گارسیا لە هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی کۆتاییدێت، ئەگەر بارتۆمیو لە میرکاتۆی زستان سەرکەوتوو نەبێت لە گواستنەوەی، هاوینی داهاتوو بێبەرانبەر سەرۆکایەتی نوێی بارسا دەبێت ئەو کارە بکات.
  • دیپای و دیمبیلی: ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانە پێویستی بە دیمبیلی نییە، ئەم یاریزانە کلیلی گواستنەوەی مێمفس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنە، ئەگەر لە گواستنەوەکانی زستان بۆندی دووانەی ناوبراو ئەنجامنەدرێت، ئیدارەی نوێ ناچاردەبن بە کەمکردنەوەی موچەی یاریزانە فەرەنسییەکە بۆ ئەوەی ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات و پاشان دیپای لە لیۆنەوە بگوێزنەوە ڕیزەکانیان.
بابەتی پێشتر

ئەو هونەرمەندەى دوورى لە نیشتیمان ڕۆحى لێسەندەوە

بابەتی دواتر

پێرلۆ وەڵامی ڕەخنەگرانی گواردیۆلا دەداتەوە: نمونەیە بۆ هەموومان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share