(ڤیدیۆ) سیتی و ئینتەر میلان لە چوارگۆشەی زێڕین ڕووبەرووی ڕیاڵ و میلان دەبنەوە

ئەمشەو چوارشەممە، دوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتاییان بڕی.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای “ئالیانز ئارینا” بووە میوانی بایرن میونشنی ئەڵمانی، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “سیتیزنس” لە خولەکی 57 لەلایەن ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی “باڤاری” لە خولەکی 83 بە لێدانی سزا لەلایەن جۆشوا کیمیچەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریگای “جوسێپی میاتزا” میوانداریی بەنفیکای پۆرتوگالی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “نێراتزۆری” لە خولەکەکانی 14، 66، 78 لەلایەن نیکۆلۆ بارێلا و لاوتارۆ مارتینێز و خواکین کۆرییاوە تۆمارکران، گۆڵەکانی بەنفیکا لە خولەکەکانی 38، 86، 90 لەلایەن فریدریک ئۆرسنیس و ئەنتۆنیۆ سیلڤا و بیتار موساوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی مانچستەر سیتی بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (4-1) سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەها ئینتەر میلان بە ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (5-3) بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی بڕی.

بابەتی پێشتر

لە دەربەندیخان پێنج ڕاوچی دەستگیركران

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share