هۆشداری لە روودانی لافاو دەدرێت

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتووەدا تەواوی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ دووشەممە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکی نزمە پاڵەپەستۆ و ئەمەش دەبێتە هۆی بارانبارین لە بەغداد و تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هەندێک ناوچە بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری لافاو هەیە بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران و ناوچەکانی میسان و کوت و دیالە و سلێمانی و هەولێر”.

ئاشکراشی کرد، “لە بەشەکانی رۆژئاوای وڵات لە دواینیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە کاریگەری شەپۆلەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵات دەمێنێتەوە و بارانبارینی مامناوەند بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی بەریتانیا لە ئیمارات: عێراق دەبێتە وڵاتێکی بێ ئاو

بابەتی دواتر

لە بارەی خواردنەوەی قاوە هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share