باڵیۆزی بەریتانیا لە ئیمارات: عێراق دەبێتە وڵاتێکی بێ ئاو

باڵیۆزی بەریتانیا لە ئیمارات رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا کاریگەریان لەسەر عێراق دەبێت بە شێوەی گشتی و لە داهاتوودا دەبێتە وڵاتێکی بێ ئاو.

مارک ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە ئیمارات رایگەیاند، “عێراق لە چەند ساڵی داهاتوودا دەبێتە یەکێک لەو دەوڵەتانەی بە رێژەیەکی زیاتر رووبەڕووی وشکەساڵی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەگەر بێت و چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە و هەنگاوی بەپەلە نەنرێت عێراق دەبێتە تینووترین دەوڵەتی جیهان، بۆیە پێویستە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی چارەسەری قەیرانی ئاو بکاتە ئەولەویاتی کاری کابینەی حکومەتەکەی”.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا بە هەمان شێوە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لە کێشەی کەمئاوی لە عێراق دابوو، کە بەهۆی ئەو قەیرانەوە لە ساڵی 2021 رێژەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بە رێژەی %25 کەمیکرد”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێ بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەفربارین لە سنوورى حاجى ئۆمەران به‌رده‌وامى هه‌یه،…
Total
0
Share