لە مانگی ڕابردوودا کۆمپانیا هندییەکان گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراق بوون

کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات ڕایگەیاند کە کۆمپانیا هیندییەکان زۆرترین بڕی نەوتییان لە عێراق کڕیوە لە مانگی کانونی دووەمدا.

لە ئامارێکی فەرمیدا کە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “کۆمپانیا هیندییەکان زۆرترین ژمارەیان هەیە لەناو کۆمپانیاکانی جیهاندا بۆ کڕینی نەوت و ژمارەیان حەوت کۆمپانیا لە کۆی 22 کۆمپانیای دەرەکی کە نەوتی عێراق دەکرن”.

ئاماژەی بەوەکردووە کە لەمانگی کانونی دووەمدا، کۆمپانیا هیندییەکان زۆرترین نەوتی عێراقییان کڕیوە بەراورد بە کۆمپانیاکانی دیکە.

بەپێی ئامارەکەی کۆمپانیای سۆمۆ، لە دوای کۆمپانیا هیندییەکان کۆمپانیا چینییەکان لە پلەی دووەمدان بۆ کڕینی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا  بەبوونی شەش کۆمپانیای کڕینی نەوت لە عێراق.

هەروەها ئەمریکا لە پلەی سێیەمدایە بە بوونی سێ کۆمپانیای کڕینی نەوت لە عێراق، هەریەکە لە کۆریای باشور، ئیتالیا و ڕوسیا بە بوونی دوو کۆمپانیا لە پلەی چوارەمدان، دوای ئەوانیش وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، مالیزیا، یۆنان، یابان و (هۆڵەندی – بەریتانی) و تورکیا هەریەکەیان یەک کۆمپانیایان لە عێراقدا هەیە بۆ کڕینی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیارترین ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە نەوتی عێراقییان کڕیوە، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، بی بی بەریتانی، واینی ئیتالی، کۆکازی کۆریای باشوور، شلی هۆڵەندی و بەهاراتی هیندی.

بابەتی پێشتر

ژنەكەی دووگیانە و لە شاخێكی بەرزەوە فڕێی دەداتە خوارەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوبەرایەتیی کاروباری مەسیحییەکان: 10 هەزار مەسیحی بەشداری نوێژ لەگەڵ پاپا دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share