لە بارەی خواردنەوەی قاوە هۆشداری دەدرێت

شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری بە خانمان دەدەن کە لەسەر گەدەی بەتاڵ قاوە نەخۆنەوە و جەختدەکەنەوە کە کافایین پەیوەندی بە هۆرمۆنەکانیانەوە هەیە.

ئۆلیڤیا هیدلۆند شارەزای بواری خۆراک رایگەیاند، “بەشێک لە خانمان لەسەرەتای دەستپێکی رۆژەکەیاندا بە گەدەی بەتاڵ قاوەیەکی گەرم دەخۆنەوە، بەڵام هەندێکیان بە درێژایی رۆژەکەیان هەست بە باشی ناکەن بۆیە پێویستە لەم رۆتینە دووربکەونەوە یان لایەنی کەم کاتی خواردنەوەی قاوەکەیان دوابخەن بۆ دوای نانی بەیانی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەشێک لە خانمان لە دوای خواردنەوەی قاوە لە رۆژەکەیاندا هەست بە باشی ناکەن یان تەنانەت ئازاری گەدەیان تووش دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە باڵانسی هۆرمۆنەکانیان تێکدەدات، چارەسەری ئەمەش ئاسانە کە دوای خواردنی گەر ژەمێکی سووکیش بێت دواتر قاوە بخۆنەوە”.

داواشیکرد، “خواردنی قاوە بە گەدەی بەتاڵ زیانی بۆ دیوارەکانی گەدە هەیە، بۆ ئەمەشیان دیسان پێشنیاری ئەوە دەکەین دوای خواردن قاوە بخورێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share