دەوامی زانکۆیەکی دیکە راگیرا

لە دوای زانکۆی سلێمانی ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیانیش بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ رۆژ دەوام رابگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە زانکۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ” ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا جارێکی تر پشتیوانی خۆی بۆ داوای رەوای خوێندکاران پەیوەست بە خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) دووپاتکردەوە و داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە بدات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە و بە رەچاوکردنی ئەم دۆخە ناهەموارە و لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، ئەنجومەن  بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی خوێندنی بەیانیان ( بەکالۆریۆس)بۆ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە، بەشە زانستییەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان دوا دەخەن بۆ رۆژانی دواتر”.

ئاشکراشی کرد، “راگرتنی دەوام خوێندنی ئێواران و خوێندنی باڵا و دەوامی کارگێری سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێجەکان ناگرێتەوە، بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی گەرمیان تا کاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە لە خزمەتی خوێندکاران دەبن ، دواتر کاری نۆژەنکردنەوەیان تێدا بەردەوام دەبێت”.

باسی لەوەش کرد، “ساڵنامەی خوێندن جارێکی تر پێداچوونەوەی پێدەکرێت و بەپێی پێویست قەرەبووی رۆژانی خۆپیشاندان دەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمانی سیمبولی دژ بە نادادی و هەوێنی بیری ئازادیخوازییە

بابەتی دواتر

باڵیۆزی بەریتانیا لە ئیمارات: عێراق دەبێتە وڵاتێکی بێ ئاو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ببینە بوتڵی غاز چی تێكراوە؟

هاوڵاتییەک بوتڵێكی غازی وەرگرتووە و دەڵێت، بڕێكی زۆر ئاوی تیادایە. هاوڵاتییەكە خەڵكی گوندی گومەزەردە لە سنووری قەزای بەردەڕەش،…
Total
0
Share