مردنی دیکە بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند مردنێکی نوێیان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکردووە، هەروەها چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ فراوانبوونی مەترسییەکانی نەخۆشییەکە.

ئەو بەرپرسەی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، “لە سنووری پارێزگاکەدا سێ تووشی تای خوێنبەربوون بوون، یەکێکیان بەتەواوی چاکبووەتەوە”.

وەزارەتى تەندروستى لە پارێزگاى کەرکوک، راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدان و مەترسییەکان بڵاونین، هاوڵاتییان دڵنیادەکاتەوە.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 139 کەس و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 20 کەس کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی باشووربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: بایكۆتكردنی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە

جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن بانگهێشتنەكراون و…
Total
0
Share