لە یەك مانگدا 19 بومەلەرزە روویانداوە

لە ماوەی یەك مانگدا، 19 بومەلەرزە لە هەرێم و شارەكانی تری عێراق روویانداوە.

دەستەی كەشناسی دەڵێت، تۆڕی چاودێریكردنی بومەلەرزە لە ماوەی مانگی رابردوودا 19 بومەلەرزەی تۆماركردووە، كە شەشیان لە ناوخۆی عێراقدا روویانداوە و سەرچاوەی 11 بومەلەرزەكەی دیكە دەرەوەی وڵات بووە و لە ئێران و توركیاوە درێژبوونەتەوە بۆ عێراق.

بەپێی دەستەی كەشناسیی عێراق، زۆرینەی بومەلەرزەكان لە چەمچەماڵ، كەلار، دەریاچەی دوكان، هەردوو پارێزگای دهۆك و دیالە روویانداوە، بەڵام هیچ یەكێك لەو بومەلەرزانە زیانی گیانی و ماددییان لێنەكەوتووەتەوە.

دەستەی كەشناسی دەڵێت، ناوچەكانی خۆرئاوا و باشووری خۆرئاوای عێراق بومەلەرزە تیایاندا روونادات، چونكە پلێتەكانی زەوی لەو ناوچانە ئەگەری جووڵان و روودانی بومەلەرزەیان نییە.

بابەتی پێشتر

بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ كۆمپانیاكان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. محەمەد شیاع سودانی لە نەخۆشخانەیەكی بەغداد: یەكێك ساغیش بێت لێرە نەخۆش دەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share