توێژینەوەیەکی نوێ رێگایەک دیاریدەکان کە دەتوانێت زۆر بە وردی درۆ ئاشکرابکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە تاقیکردنەوەیەکی سادە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ جیاکردنەوەی راستی و درۆ بە وردی تا رێژەی %80.

لە توێژینەوەکەدا کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئەمستردامەوە ئەنجامدراوە، نیشانەکانی گێڕانەوەی وەک “ئایا قسەکەرەکە لە کاتی قسەکردندا گۆڕاوە، دڵەڕاوکێ یان شڵەژاو دەردەکەوێت؟”، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دەستنیشنکردنی درۆزنەکان.

بەپێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری ” Nature of Human Behavior ” بڵاوکراوەتەوە، مرۆڤ ئەگەر راستییەکان دەڵێت ئەگەر وردەکاریی “کێ، چی، کەی، چۆن و بۆچی” وەڵامبداتەوە، بەڵام ئەگەر زۆر بیر لەو وردەکاریانە بکاتەوە ، رەنگە درۆ بکات.

ڤێرشۆیر و هاوکارەکانی لە زانکۆی ئەمستردام تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامدا و داوایان لە 1445 بەشداربووی توێژینەوەکەیان کرد کە پێشبینی بکەن ئایا داتاکان سەبارەت بە چالاکییەکانی هەندێک لە خوێندکاران لە ناو کەمپەکەدا راستن یان درۆ.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەو بەشداربووانەی پشتیان بە ئینتێزیۆم بەستووە بۆ دیاریکردنی درۆ، ئەنجامەکان دەریخست کە شێوازی دیارکردنیان شێوازە کۆنەکانە و ئەنجامەکان هەڕەمەکین.

بەڵام ئەوانەی ئامۆژگاری کران تەنها سەرنجیان لەسەر وردەکارییەکانی ناو داتاکان بێت، توانیان درۆ بە وردی لە نێوان %59 بۆ %79 دەستنیشان بکەن.

 

بابەتی پێشتر

تەنها ئەوانەی پێنج ساڵ پێشتر حەجیان کردووە مافی ناو تۆمارکردنیان هەیە

بابەتی دواتر

بومەلەرزە ئێران و تورکیا و ئوردنی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share