ژاپۆن ئامێرێكی بۆ فێنككردنەوەی جەستە و هەستنەكردن بە گەرما دروستكرد

پلەكانی گەرما لە ژاپۆن بەرزبوونەتەوە و چەندین كەس گڕە بردوونی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما، كۆمپانیای سۆنی ئامێرێكی دروستكرد.

ئامێرەكە لە جەستەی مرۆڤ دەبەسترێت و هەر بەشێكی جەستە هەست بە گەرما بكات، فێنكیدەكاتەوە. یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئامێرەكە، ئەوەیە دەخرێتەسەر پلەیەكی دیاریكراو و هەر كات گەرمیی جەستەی خاوەنەكەی گەیشتە ئەو پلەی گەرمییە، ئامێرەكە لە ڕێگەی هەستەوەرەكانییەوە گەرمییەكەی پێدەگات و خۆكردانە كاردەكات و جەستە فێنكدەكاتەوە.

ئەو فێنككەرەوەیە ناوی “ڕیۆن پۆكێت”ـە و نرخەكەی 180 دۆلارە و بە پاتری كاردەكات، لە ماوەی 100 خوولەكدا بارگاویدەكرێتەوە و بە هەر جارێك بارگاویكردنەوە، دەتوانێت بۆ ماوەی هەشت تا 61 كاتژمێر كاربكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان یەكلاییان كردەوە.. منداڵان گوازەرەوەیەكی بێدەنگی كۆرۆنان

زانایان لە توێژینەوەیەكی نوێدا هۆشدارییاندا لە مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندندا، بەتایبەت لەگەڵ دووبارە كردنەوەی خوێندنگاكان…
Total
0
Share