بە ڤیدیۆ.. محەمەد شیاع سودانی لە نەخۆشخانەیەكی بەغداد: یەكێك ساغیش بێت لێرە نەخۆش دەكەوێت

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناكاو سەردانی نەخۆشخانەیەك لە ناوچەی كازمییەی شاری بەغداد دەكات و بە پزیشكەكان دەڵێت، “یەكێك ساغیش بێت لەم نەخۆشخانەیە نەخۆش دەكەوێت”.

یەكێك لە بەرپرسەكانی نەخۆشخانە پێی دەڵێت، “خودا سەركەوتووتان بكات”، محەمەد شیاع سودانی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، “خودا بۆ ئەم جۆرە خزمەتكردنە سەركەوتوومان ناكات”.

هاوكات لە سەردانەكەیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم ئەو پزیشكە ئێشكگرانەی لە نەخۆشخانەكە نەبوون بۆ دەرەوەی بەغداد بگوازێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پیشەسازیی عێراق: لە پلانماندایە چیمەنتۆ و کەرەستەی دیکە هەناردەی دەرەوە بکەین

وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، بڵاویکردەوە کە لە پلانیاندایە چیمەنتۆ و هەندێک کەرەستەی دیکەی بیناسازی و پیشەسازی هەناردەی…
Total
0
Share