پێدری ئیسپانی دەڵێت تەنها بە نامە قسەم لەگەل ئینێستا کردووە و خوازیارە مێسیش ناسناوی مۆندیال بەدەست بهێنێت.
پێدری لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە چەند پرسێکی جیاواز دەکات و هیوا دەخوازێت ڕۆژێک درێسەکەى لەگەڵ نێیمار بگۆڕێتەوە.
بەشێک لە قسەکانی پێدری
/ دەمانەوێت ئەستێرەیەکی تر بخەینە سەر درێسەکەمان
/ بەتەواوی ئەو پاڵەوانێتییەم بیرە کەبە گۆڵەکەى ئینێستا ناسناوەکەمان بەدەستهێنا، ئەوکات هەشت ساڵ بووم، هیوادارم ناسناوێکی وەک ئەو بەدەستبهێنم.
/ خەونم ئەوە بوو ببمە یاریزانی تۆپی پێ بەڵام نەک بگەمە ئەم ئاستەى ئێستا ، من دڵخۆشم بە بونم لێرەدا
/ ئینێستا یاریزانێکی بێ وێنەیە و زۆر کەس هەوڵ دەدات وەک ئەو بکاتەوە، بەڵام من دەمەوێت پێدری بم
/ تا ئێستا لە نزیکەوە نەمبینیوە، بەڵا م لەئینیستاگرام چەند جارێک قسەمان کردووە، کاتێکیش توشی پێکان بووم داواى لێکردم لەسەر خۆ بم و نەشڵەژێم.
/ لەناوەوە و دەرەوەى یاریگا من هەر وام لەسەر خۆم، ئەوەش بەهۆی خێزانەکەمەوەیە
/ حەزدەکەم درێسی نێیمار وەرگرم چونکە مەهارەیەکی زۆر کوالیتییەکی زۆری هەیە.
/ شێوازی قسەکردنی ئینریکی زۆر سەرنجراکێشە، قەناعەتت پێ دەکات ئەوەى دەیەوێت بیکەیت.
/ من حەزم بە ژمارە 10یە، بەڵام ئەگەر یاریزانی تر هەبوو لە من زیاتر یاریکرد بوو، ویستی، دەتوانێت بیبات، کێشە دروستناکەم بەهۆی ژمارەوە.
/ هەرگیز دژی ڕاهێنەر ناوەستمەوە و بەردەوام گوێیان لێدەگرم
/ بەرازیل و ئەرجەنتین بۆ مۆندیال پاڵێوراون
/ پێموایە مێسی شایستەى ناسناوی مۆندیالە، ئەگەر ئیسپانیا بەدەستی نەهێنا، حەزدەکەم ئەرجەنتین ببێتە پاڵەوان لەبەر مێسی.