(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە ئیڵچی گەڕایەوە لوتکە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ ڕووبەڕووی ئیڵچی بووەوە، یارییەکە بەبردنەوەی ئەستێرەکانی ئەنچلۆتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریی هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر ئیڵچی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ڕیاڵ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مێرەنگی لە خولەکەکانی 22 و 73 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆرەوە تۆمارکرن، تاکە گۆڵی یانەی خانەخوێ لە خولەکی 85 لەلایەن پێری مێلاوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/9xc5zh

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی شاهانەی مەدرید سێ خاڵی گرنگی چنییەوە، بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا بە 24 خاڵ و جیاوازی گۆڵەوە بەرامبەر سۆسیداد جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی دیوارەكەی پۆڵەندا لەسەر سنووری بیلاڕوسیا

بابەتی دواتر

كێشەی پەروێزخان چارەسەركرا و لە سبەینێوە شۆفێران دەستدەكەنەوە بە كار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share