وەزارەتی تەندروستی دوایین ئاماری شێرپەنجەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ شەممە دوایین ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە شێرپەنجەی مەمک و سییەکان لە پلەی یەکەمدایە.

خەزیر ڕەواق ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دوایین ئامار کە لە ساڵی 2020 لەلایەن ئەنجومەنی شێرپەنجەوە تۆمارکراوە، بوونی نزیکەی 31 هەزار حاڵەتی نوێی پشتڕاستکردەوە  ئاشکرادەکات.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی، زۆرترین رێژەی تووشبووانی نەخۆشییەکە لە جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک لە ژنان، شێرپەنجەی سییەکان و بۆرییەکانی هەناسەدان لە پیاواندان.

ڕوونیشیکردەوە، “ئێمە راپۆرتێکمان بۆ ساڵی 2021 ئامادەکردووە، تێیدا پێشبینی دەکرێت ژمارەی تۆمارکراوی نەخۆشییەکە نزیکەی 37 هەزار حاڵەتی نوێ بێت”.

ئاماژە بەوەکراوە لە ساڵی 2019دا بەراورد بە 2020 و 2021 ژمارەکە زیاترە ئەوەش بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەو دوو ساڵەی دواییدا دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بەرپرسەکەی تەندروستیی عێراق، جەختی لە هەوڵی وەزارەتەکە کردووەتەوە بۆئەوەی بێ بەرامبەر چارەسەریان بکات، باسی لەوەکردووە کە ئێستا بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەوە کێشە لە کەمیی هەندێک دەرمان هەیە و دوای پەسەندکردنی بودجە ئەو کێشانە نامێنن.

بابەتی پێشتر

لە وتە بەنرخەکانی ژۆزێ ساراماگۆ

بابەتی دواتر

نوێترین چاوپیکەوتنی پێدری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share