بەرشلۆنە یەکەم گرێبەستی هاوینەی ئامادەیە

یانەی بەرشەلۆنە بە بێبەرامبەر گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێزی لە یانەی ئەتلەتیک بلباوەوە یەکلاییکردووەتەوە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە ماوەی چەندین مانگە ئامانجی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنەیە، بڕیارە جێگەی جێرارد پیکێ بگرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، مارتینێز چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پشکنینی پزیشکیی کردووە، ڕاگەیاندنی فەرمی دەستبەجێ لەم چەند ڕۆژەدا و دوای مسۆگەرکردنی ناسناوی لالیگا ڕادەگەیەنرێت.

مارتینێز تەمەنی لە تەمەنی 31 ساڵیدایە، بەڵام بە کوالێتییەکی بەرز و ئەزموونێکی زۆری لە خولی ئیسپانیا هەیە، لە توانایدایە لە هەردوو پێگەی سەنتەری بەرگریکردنی ڕاست و چەپ، هەروەها باڵی بەرگری چەپ یاریبکات.

لەم وەرزەدا مارتینێز بەشداری لە 18 یاریدا کردووە، تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە، نرخی ڕاستەقینەی لە تۆڕی “ترانسفێرمارکت” دەگاتە 18 ملیۆن یورۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share