ئیدارەی مان یونایتد پاڵ بە ماگوایەرەوە دەنێت

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریانداوە، وەرزی داهاتوو “ئارم باند”ی کاپتنی یانە لە هاری ماگوایەر وەربگرنەوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرایکردووە، بەبڕیاری ئێریک تین هاگ لە وەرزی نوێدا برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی دەبێتە کاپتنی یانە.

هۆکارەکەشیان بۆ دوو خاڵ گەڕاندووەتەوە، یەکەمیان پەیوەندی بە بەشداریکردنی بەردەوامی فێرناندێز و یەدەگبوونی ماگوایەرەوە هەیە، چونکە کاپتن نابێت یەدەگ بێت.

دووەم خاڵیش پەیوەندی بە پلانی کڕین و فرۆشەوە هەیە، ماگوایەر تاوەکو ئەم ساتە ناوی لەنێو لیستی فرۆشتندایە، بەڵام هیچ یانەیەک ئامادەنەبووە 80 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی پێشکەشبکات.

سەرچاوەکان پێیانوایە ئەم هەنگاوەی “شەیتانە سوورەکان”، پاڵنانێکی ئاشکرایە بە بەرگریکارەکەوە بۆئەوەی ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی "گەرم"ی یاسادانان دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

نۆیەر پێنج گۆڵچی خستووەتە لیستی چاوەڕوانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share