بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد كێشەی مووچەی لیوای 20 چارەسەر دەكرێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نووسراوێك داوا دەكات لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا كێشەی مووچەی لیوای 20 چارەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و داوایكرد كێشەی مووچەی لیوای 20 چارەسەر بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوەكەی فراكسیۆنی یەكێتی ئاراستەی لیژنەی دارایی كرد تا لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا كێشەكە چارەسەر بكرێت.

لیوای 20 مەشق و ڕاهێنانیان تەواوكردووە و سەرجەمیان كوردن تا وەكو ئێستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە و بڕیارە لە ناوچانە جێگیربكرێن كە بۆشایی ئەمنی هەیە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێی لەبارەی منداڵ و خێزانی دەرۆزەكەرەوە دەركرا

بابەتی دواتر

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەوە زانیارییەكی نوێ بە ژمارەیەك لە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەی ڤاكسینەكە دەگاتە عێراق؟

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكردووە، لە كۆتایی ئەم مانگە دوو جۆر ڤاكسین دەگاتە وڵاتەكە و ئەو چینانەشی دیاریكردووە كە…
Total
0
Share