كەی ڤاكسینەكە دەگاتە عێراق؟

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكردووە، لە كۆتایی ئەم مانگە دوو جۆر ڤاكسین دەگاتە وڵاتەكە و ئەو چینانەشی دیاریكردووە كە یەكەمجار دەكوترێن.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات ڕایگەیاندووە، “ئەو كەسانەی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دیاریكراون بۆ ئەوەی یەكەمجار بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوترێن بریتین لە، كەسانی سەروو 50 ساڵ و كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان و وەزارەتی تەندروستی و ڕاگەیەندكاران و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە”.

وتەبێژەكەی تەندروستیی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، “وەرزشكاران لەلایەن تەندروستیی جیهانییەوە لە ڕیزبەندی ئەو كەسانە دانەنراون كە لە گروپی یەكەم دیاریكراون بۆ كوتانیان”.

بەگوێرەی وتەی سەیف بەدر، وەزارەتی تەندروستیی عێراق پشتی بە سێ جۆر ڤاكسین بەستووە بۆ ئەوەی بەكاریان بهێنێت ئەوانەش بریتین لە “فایزەر و ئەسترازێنێكا و سینۆ فارمی چینی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆتایی ئەم مانگەدا هەردوو جۆری ئەسترازێنێكا و سینۆ فارمی چینی دەگەنە عێراق.

پێشتر وەزیری تەندروستیی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، لەو ڤاكسینەی عێراق دەیكڕێت بەشی هەرێمی كوردستانیشی لێدەدرێت بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان.

بابەتی پێشتر

بەهێزترین ئەو بۆندانەی لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 واژووکران

بابەتی دواتر

دوای (24) ساڵ دوو دێوەزمەکەی ئەمریکا یاری یەکلاکردنەوە ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share