لەبارەی پلەبەرزكردنەوەوە زانیارییەكی نوێ بە ژمارەیەك لە مووچەخۆران دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی كە ماوەی خزمەتیان تەواودەكەن و خانەنشین دەكرێن ئەو پلەبەرزكردنەوەیەی شایستەیان بووە و بەهۆی بڕیاری راگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە دەفەوتێت و جارێكی دیكە بۆیان ئەژمار ناكرێت لەكاتێكدا ئەگەر حكومەت هەر كاتێك بڕیاری دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەش بدات.

شێركۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی چەند ساڵێكە بڕیاری راگرتنی پلەبەرزكردنەوە دراوە و ئەو مووچەخۆرانەی لە سەرەتای ساڵی نوێ خانەنشین دەبن ئەگەر تا ئەو كاتە پلەرزكردنەوە دەستپێنەكاتەوە ئەوا ئەو پلەیەی شایستەیان بووە كاتێك خانەنشین دەبن دەفەوتێت و هەر مووچەخۆرێك كە خانەنشین دەبێت شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەی نامێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر فەرمانبەرێك كە شایستەی پلەبەرزكردنەوە بووبێت و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بۆی ئەژمارنەكراوە لە فەرمانگەكانیان تۆماركراوە و هەر كاتێك حكومەت بڕیار بدات مافیان نافەوێت، بەڵام ئەو كاتەش پێویستی بە دەركردنی رێنمایی پێویست دەبێت سەبارەت بە شێوازی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەرزانکردنی کرێی گواستنەوە بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوە

  قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی کرێی گواستنەوەی هاوڵاتییان بڕێک بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

پاشەكەوتی مووچە دراوەتەوە بە چەند مامۆستایەك؟
یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە دەدات

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ چەند مامۆستایەك دەدات و بەرپرسێكی ڕێكخراوەكەش دەڵێت، “ئەو بڕە…
Total
0
Share