بەرپرسێك 10 ساڵ زیندانیدەكرێت

پارێزگارێكی پێشوو بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا.

بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، عەمار جەبر پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە بەردەم دادوەر، دادگاییكرا و سزای بەسەردا سەپێندرا.

عەمار جەبر پێش ماوەیەك لە لایەن دەستەی دەستپاكیی عێراقەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوەكردن لە “تێوەگلانی لە گەندەڵی” جووڵێندرا و گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵاتی لێقەدەغەكرا.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، بەبێ ئامادەبوونی عەمار جەبر لە بەردەم دادگا، پرۆسەی دادگاییكردنی ناوبراو بەڕێوەچووە و بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادراوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی بنزیمەی دۆزییەوە

بابەتی دواتر

كوڵەوەیباب لە باخچەی پەیمانگادا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share