ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی بنزیمەی دۆزییەوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی کڕینی یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی خولی ئیتاڵیا دەکات.

ماڵپەڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ” بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بیر لە کڕینی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی دەکاتەوە.

فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی پێیانوایە ڕۆحیەتی جەنگاوەری ئۆسیمین و بەهرە ناوازەکەی بۆ یانەی شاهانەی مەدرید گونجاوە و بە باشترین جێگرەوە بۆ پێگەی کەریم بنزیمەی فەرەنسی وەسفیان کردووە.

هێرشبەرە 23 ساڵەکەی نایجیریا بە درێسی یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت، بۆیە لە ئێستادا نرخەکەی بە (65) ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

ئۆسیمین لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم یاریدەکات، بە درێسی یانەکانی ڤۆلفسبۆرگ، چارلیرۆی، لیل و ناپۆلی 165 یاریکردووە، 75 گۆڵ و 22 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

کوڕەکەی شوماخەر لە "فۆمولا 1" جێگەی نابێتەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێك 10 ساڵ زیندانیدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share