میک شوماخەر، کوڕی مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی “فۆرمولا 1” سەرکەوتوو نەبووە لە شۆفێریکردن و وەرزی داهاتوو بواری “فۆرمولا 1” بەجێدەهێڵێت.
بێرنی ئیکسلتۆنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری “فۆرمولا 1” ڕایگەیاندووە، کە تیمی “هاس” بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی میک شوماخەر نوێ ناکاتەوە، ئەوەش لێدانێکی قورسە بۆ خێزانی شوماخەر.
ئیکلستۆن دەڵێت، “بابەتی میک پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە توانا هزری و ئەقڵییەکانییەوە، لە ساڵی 2023 شۆفێری لە فۆرمولا 1 ناکات و خەڵک شۆکبوون بە ئاستە نزمەکەی، ئێمە نازانین ئاستی باش نییە، یان خەتای تیمەکەی بووە، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ تیمێک شۆفێرێكی دۆڕاوی ناوێت، ڕەنگە باشتربێت فۆرمولا 1 لەبیربکات و ڕووبکاتە پێشبڕکێکانی دیکە، چونکە ناوەکەی لە خۆی گەورترە.”
میک شوماخەر کوڕی گەورەی مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی تیمەکانی فێراری و مێرسیدسە، کە لە ساڵی 2013 بەهۆی ڕووداوێکەوە نەخۆشکەوت و لەبەرچاوان ونبوو.