فەرەنسا بووەتە کابوسی یانەی بەرشلۆنە

یاریزانە فەرەنسیەکان سوودیان بە یانەی بەرشلۆنە نەگەیاندووە

فەرەنسا لە وەرزشی تۆپی پێدا هاوشێوەی کۆگایەکی گەورەی یاریزانانە و یانە ئەوروپیە زەبەلاحەکان بەردەوام چاودێری بەهرەکانی ئەم وەڵاتە دەکەن.

لە زۆرینەی یانە جیهانیەکاندا یاریزانانی فەرەنسا باڵادەستیان نیشانداوە و هەندێکیان بە پلەی ئەفسانەبوون گەیشتوون، بەرشلۆنەش وەک هەر یانەیەکی دیکە لە ڕیزەکانی “لێس بلوز” و یانەکانی لیگا 1 وە چەندین یاریزانی دابینکردووە، بەڵام ئەوەی سەیرە فەرەنسیەکان لە بەرشلۆنە سەرکەوتوو نابن و هەندێجار دەبنە کابوسی ڕاهێنەرانی بلاوگرانا.

 

فەرەنسا ئومتیتی وێرانکرد: هاوینی 2018 ساموێل ئومتیتی کە یەکێکبوو لە باشترین بەرگریکارەکانی بارسا مکوڕی کرد لەسەر بەشداریکردن لە مۆندیال سەرەڕای ئەوەی پێکانی هەبوو.

بەهۆی یاریکردن لەسەر پێکانەکەی ئاستی بەرەوخوار هات و بووە یاریزانێکی یەدەگ، نزیکبوو بە مانچستەر یونایتد بفرۆشرێت بەبڕی 60 ملیۆن، بەڵام ئیدارەی بارسا بۆندەکەیان بە موچەی هەشت ملیۆنی ساڵانە نوێکردەوە و لە ئێستادا هیچ یانەیەک بۆندی پێشکەشناکات و سوودیش بە پێکهاتەکانی کومان ناگەیەنێت.

 

240 ملیۆن بەهەدەردرا: ئیدارەی جوسێپ بارتۆمیو بڕی 240 ملیۆنیان لە کڕینی عوسمان دیمبیلی و ئەنتوان گریزماندا بەکارخستووە، بەڵام سوودێکی ئەوتۆیان نەبووە و نرخەکانیشیان لەو ئاستە بەرزەدا نەماوە.

 

تۆدیبۆ شکستێکی دیکە: ساڵی 2018 لە یانەی تولوزەوە بەبڕی ملیۆنێک یورۆ ڕوویکردە بەرشلۆنە، لە بلاوگرانا جێگەی نەبووەوە و بە خواستن ئاڕاستەی شالکە و بەنفیکا و نیسی فەرەنسیکرا.

 

کلیمۆنت لانگلێت: لە یانەی ئیشبیلیەوە بە 35 ملیۆن یورۆ ڕوویکردە بەرشلۆنە و لە سەرەتاوە باشترین ئاستی پێشکەشکرد، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات لەو ئاستەدا نەما و ڕوبەڕوی ڕەخنەی ڕوخێنەر کرایەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت، لە ئێستادا یاریزانەکە دووچاری کێشەی دەروونی بووە و بەهۆی گووشارە قورسەکانەوە ئیدارەی نوێی یانە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەیفرۆشن.

بابەتی پێشتر

ڕاداری ئێستا.. زێدان بەرانبەر ئاتالانتا لەم ژمارانە دەترسێت

بابەتی دواتر

لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار دابەزینێكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share