كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی گواردیۆلا پاش شكستیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

پیپ گواردیۆلا دڵتەنگە بەو دۆخەی بەسەر تیپەكەیاندا ڕوویداوە و پێشیوایە بە ئاسانی لە بیری ناكەن.

پاش شكستی مانچستەر سیتی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ئاشكرایكرد، ئەوان بە ترسەوە یارییان كردووە و ئەوەش هۆكاربووە بۆ ئەوەی توشی شكست ببن.

وتیشی: پێویستمان بە كاتە تا ئەو دڵتەنگییە لەیاد بكەین.

پوختەی قسەكانی گواردیۆلا:

🗣 ” ئێمە نزیك بووین بە گەیشت بۆ یاری كۆتایی، بەڵام نەمانتوانی”

🗣 “لە تایمی یەكەم یاریمان نەكرد بەڵام زەحمەتی زۆرمان نەبینی”

🗣 “لە تایمی دووەم گۆڵێكمان كرد  بەڵام بە ترسەوە یاریمان كرد”

🗣 “یاریزانەكانمان دڵتەنگن بەو ئەنجامە پێویستمان بە كات هەیە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو دۆخە”

🗣 “ئێمە نزیک بووین، بەڵام لە تۆپی پێ ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو هەیە ، وە دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و لووتکه‌ی بۆ ئارسیناڵ چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.…
Total
0
Share