کریستیانۆ: چانسم هەبوو لە ئەوروپا بمێنمەوە، بەڵام یانەی نەسڕم هەڵبژارد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگال و یاریزانی نوێی یانەی نەسڕ یەکەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە سعوودیە ئەنجامدا.

ئەستێرەکەی پۆرتوگال لە وەلامەکانیدا دووپاتیکردەوە، کە ئۆفەری چەندین یانەی لە ئەوروپا، ئەمریکا، بەرازیل، ئوسترالیا بەدەستگەیشتووە، بەڵام بەڵێنی یانەی نەسڕ داوە و هەر ئەو بەڵێنەشی بردووەتە سەر، ئاماژەشی بەوە کرد، کە دەیەوێت یاریدەی تۆپی پێی سعوودیە و ژنانی ئەو وڵاتە بدات تاوەکو باشتر لە بواری وەرزشدا کاربکەن.

بەم جۆرە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە:

 

 

“هەستێکی زۆر باشم هەیە، کاری من لە ئەوروپا تەواو بوو.”

 

“لە گرنگترین یانەکانی ئەوروپا یاریمکرد، ئێستا کاتی ئەزموون و ئاڵنگارییەکی نوێیە.”

 

“بۆ من ئەمە ئاڵنگارییە و خۆشحاڵیشم.”

 

“خێزانەکەم خۆشحاڵن، کاتێک بڕیارمدا پەیوەندی بە نەسڕەوە بکەم خێزانەکەم پاڵپشتییان کردم، بەتایبەت منداڵەکانم.”

 

“دوینێ بەشێوەیەکی ناوازە بەخێرهاتنیان کردم، خەڵکی سعوودیە لەگەڵ خۆم و خێزانەکەم باش بوون و شانازییان پێوەدەکەم.”

 

“وەک وتم ئەمە هەلێکی ناوازەیە بۆ تۆپی پێ، بۆ مێنتاڵێکی نوێی یاریزانان، بۆ نەوەی نوێی بوارەکە تاوەکو بیر لەم هەنگاوە گەورەیە بکەنەوە.”

 

“چانسێکی زۆرم هەبوو پەیوەندیی بە یانەکانی ئەوروپا، بەڕازیل، ئوسترالیا، تەنانەت پۆرتوگال و ئەمریکاوە بکەم، بەڵام بەڵێنم بەم یانەیە دا و بەڵێنەکەم بردەسەر.”

 

“دەزانم لێرە چیم دەوێت و چیم ناوێت، دەرفەتێکی گەورەم لەبەردەمدایە.”

 

“بە ئەزموونی خۆم سوود بە تۆپی پێی و تۆپی پێی ئافرەتان لەم وڵاتە دەگەیەنم، لەبەرئەوە هەلەکەم قۆستەوە و قبوڵم کرد.”

 

“خەڵکیکی زۆر لەبارەی تۆپی پێوە قسە دەکەن و لێی نازانن، من دەمەوێت بە ڕوونی ڕاستییەکانتان پێبڵێم.”

 

“هەموو تیمێک ئامادەیە بۆ یاریکردن بەهەمان شێوە لە مۆندیال سعوودیە ئامادەبوو، هەروەها وڵاتە ئەفریقییەکان و کۆستاریکا ئاستیان بەرزبوو.”

 

“تۆپی پێ لێرە جیاوازە، با ڕاستگۆ بین.. نامەوێت گوێ بەوە بدەم کە خەڵک چی دەڵێن و چی ناڵێن.”

 

“لێرە بەرپرسایرێتیم لەسەرشانە و خۆشحاڵم، دەمەوێت بە ورەیەکی بەرز و ئەرێنییەوە یاری بکەم.”

 

“دەمەوێت لێرەش بەرەوپێش هەنگاو بنێم، ئەگەر ڕاهێنەر دەرفەتم پێبدات بەیانی یاری دەکەم، دەمەوێت چێژ لە تۆپی پێ و خەڵکی ئێرە وەربگرم.”

 

“یاریزانێکی مەزن لێرەیە ئەوە باشە، بەو هەموو ڕیکۆردەوە شتێکی نۆرماڵە پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودییەوە دەکەم و گوێ بە قسەی خەڵکی نادەم.”

 

“پەیامی من زۆر سادەیە، هاتووم بۆ بردنەوە و چێژبینین و تێگەیشتن لە کەلتووری سعوودیە.”

 

“دەمەوێت لەگەڵ سەرۆک و ڕاهێنەری یانەی نەسڕ، بەیەکەوە پێکبکەین و یاریبکەین.”

بابەتی پێشتر

سیستمێکی خۆراکیی تەندروست بۆ دووربوون لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی داواکراوێک رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share