مۆندیال ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی ئاماژە بە پێکانی سادیۆ مانێ دەکات و نووسیویەتی: بەشداری مۆندیال ناکات.

بە پێچەوانەی بۆچوون و لێدوانەکانی بەرپرسان و ستافی پزیشکی یانەی بایرن میونشنەوە، ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی نووسیویەتی، “ئەو پێکانەی لە ڕووبەرووبوونەوەی نێوان بایرن میونشن و ڤێردەربریمەن دووچاری سادیۆ مانێ بووە، سووک نییە و کاتی دەوێت بۆ چارەسەربوون و گەڕانەوە، ناوبراو تووشی لێکپچڕانی بەستەرەکانی قاچی بووە و مەحاڵە بتوانێت بە خێرایی بگەڕێتەوە و لە ماوەی کەمتر لە 12 ڕۆژدا بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال ئامادەبێت.”

بڕیارە هەینی داهاتوو ئالیۆ سیسی ڕاهێنەری سەنیگال پێکهاتەکەی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاشکرا بکات، ڕۆژنامەی “لیکیپ” جەخت لەوە دەکاتەوە، مانێ لە لیستەکەدا بوونی نابێت.

سەنیگال لە کۆمەڵەی یەکەمی مۆندیالدا کێبڕکێی هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، قەتەر، ئیکوادۆر دەکات.

بابەتی پێشتر

29 كەس لە شارێكی كوردستان دەستگیركران

بابەتی دواتر

کوڕەکەی شوماخەر لە "فۆمولا 1" جێگەی نابێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share