سەرۆكی چین داوا لە سوپا دەكات “ئامادەبن بۆ جەنگ”

سەرۆكی چین دەڵێت، وڵاتەكەی جەخت لەسەر ئامادەكاری بۆ جەنگ دەكات.

شی جین بینگ، سەرۆكی چین رایگەیاند، پەككین بەشێوەیەكی بەرفراوان پەرە بە راهێنانە سەربازییەكان و ئامادەكارییەكانی بۆ هەر جەنگێك دەدات، لە هۆشدارییەكدا كە پاش داواكارییەكەی مانگی رابردووی دێت بۆ پەرەپێدانی خێرای سەربازی و “پشتبەستن بە خود و هێز” لە تەكنەلۆجیا و بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی چین لە دەرەوە.

چین، كە خاوەن دووەم گەورە ئابوری و هێزی سەربازییە لە جیهاندا، پێشتر چەند جارێك هەڕەشەی لكاندنی تایوانی بە وڵاتەكەی كردووە، ئەگەر بارودۆخەكە پێویست بكات.

حزبی شیوعی چین رستەیەكی بۆ دەستوورەکەی زیادکرد لەسەر دژایەتیکردن و رێگریکردن لە “سەربەخۆیی تایوان و جێبەجێکردنی سیاسەتی یەک وڵات، دوو سیستەم”، ئەمەش ئەو فۆڕمەیە كە پەکكین بەنیازە بەهۆیەوە لە داهاتوودا حوکمڕانی دوورگەکە بکات.

چین بەمدواییە گەورەترین مانۆڕی سەربازی لە دەوروبەری تایوان ئەنجامدا، دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە بووە هۆی توڕەكردنی پەككین.

بابەتی پێشتر

کوالێتیی کۆنترۆڵ: پشکنینی بەرهەمی ناوخۆ توندە و ئاسانکاری بۆ بەرهەمی دەرەوە دەکرێت

بابەتی دواتر

بەکتریای دڵخۆشی.. دۆزینەوەیەکی نوێ مرۆڤایەتی دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 110 دۆلار…
Total
0
Share