زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ئۆكرانیاى هه‌ژاند

شەش تەقینەوە لە شاری دۆنیتسكی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕوویاندا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی شاری دۆنیتسك شەش تەقینەوە ڕوویانداوە کە شارەکە لەژێر دەسەڵاتی گروپە جوداخوازەکانی نزیک لە ڕوسیادایە.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌، دەنگی تۆپبارانیش لەنێوان هێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیا و گروپە جوداخوازەکانی دۆنیتسك بیستراوە.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، شەوی ڕابردو ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا دانی بە سەربەخۆيی هه‌ردوو ناوچەی لوهانسک و دۆنێتسکی سەر بە هەرێمی دۆنباس ناو ڕێککەوتنی دۆستایەتی و هاریکاری لەگەڵ واژووکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوسیا هێرشدەکاتە سەر ئۆکرانیا

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ڕوسیا سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکای…
Total
0
Share